رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لەنزیک بەرزترین ئاستەکانی لە مێژوودا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی چوارشەممە، نرخی یەک یۆنسە زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد و بۆ نزیکەی 2790 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لەنزیک ئەو ئاستە مێژووییە مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەندێ خۆڕاستکردنەوەی بەخۆیەوە بینیوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێڕ بە 2784 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12ـی ئەم ساڵدا تەنانەت نزیکبووەوە لە 2795 دۆلار.
بەپێی شرۆڤەکاران، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ناڕوونییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە خواستی بۆ کڕینی کانزای زەرد دروستکردووە.
شرۆڤەکاران پێیانوایە، شکاندنی ئاستی 2790 دۆلار دەستبەجێ دەبێتە هۆکار بۆئەوەی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی داهاتوودا بە ئاسانی بگاتە 2800 دۆلار.
پێشبینیکراوە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، بگاتە 3000 دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ