رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئەپڵ وەک گەورەترین بەهای بازاڕی پێگەکەی لەدەستدا و مایکرۆسۆفت شوێنەکەی گرتەوە.
بەهای پشکەکانی ئەپڵ لە دوایین رۆژی مامەڵە داراییەکانی هەفتەدا، دوێنێ بە رێژەی 2٪ دابەزین و بەو پێیەش شەش ملیار دۆلاری لەدەستدا، بەهای هەر پشکێکی ئەپڵ بۆ 149 دۆلار و 80 سەنت دابەزی، کۆی بەهای بازاڕی کۆمپانیاکەش بووە دوو تریلیۆن و 480 ملیار دۆلار.
هۆکاری دابەزینی بەهای پشکەکانی ئەپڵ کێشە لە زنجیرەی دابینکارییە لە ئاستی جیهاندا. تیم کووک، سەرۆکی کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداریدا کە دەکرێت دۆخی کۆمپانیای ئەپڵ لەوەش خراپتر بێت.
لە بەرامبەردا، بەهای پشکەکانی مایکرۆسۆفت بە رێژەی 2.2٪ بەرزبوونەتەوە و بەهای هەر پشکێکی بۆ 331 دۆلار و 62 سەنت بەرزبووە و، کۆی بەهای بازاڕییەکەشی گەیشتە دوو ترلیۆن و 490 ملیار دۆلار.
ئەمساڵ بەهای بەهای پشکەکانی مایکرۆسۆفت بەهۆی زۆری خواست لەسەر بەرهەمەکانی بە رێژەی 49٪ بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا بەهای پشکەکانی ئەپڵ تەنیا 13٪ بەرزبوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ