BP پشکەکانی لە کۆمپانیای رووسنەفت بە بەهای 25 ملیار دۆلار دەفرۆشێت

28-02-2022
عومەر ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گەورە کۆمپانیای نەوتی BPی بەریتانی کە خاوەنی نزیکەی 20٪ی پشکەکانی کۆمپانیای رووسنەفتی رووسیایە دەستبەرداری پشکەکانی دەبێت کە بە 25 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
 
دوای 30 ساڵ لە تێپەرینی کاری هاوبەش لە نێوان ئەو دوو کۆمپانیا گەورەیەی نەوت، بەهۆی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە هەفتەی رابردوو، کۆمپانیای بی پی رایگەیاندووە، هەموو پشکەکانی لە کۆمپانیای رووسنەفت دەفرۆشێت.
 
خاوەندارێتیی 20٪ی پشکەکانی رووسنەفت وای لە کۆمپانیای BP کردووە کە نیوەی یەدەگی نەوتی ئەو کۆمپانیایە و یەک لەسەر سێی کۆی قەبارەی بەرهەمهێنانی پەیوەست بێت بە کۆمپانیای رووسنەفتەوە.
 
بێرنارد لوونی، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای BP رایگەیاند، "تووشی شۆکی گەورە هاتووە لەبەر ئەو رووداوانەی لە ئۆکراینا دەگوزەرێت و دڵی لەگەڵ قوربانییانی ئەو شەڕەیە کە دروستبووە. ئەم بارودۆخە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بیر لە پەیوەندی خۆمان لەگەڵ کۆمپانیای رووسنەفت بکەینەوە."
 
پاشەکشەی کۆمپانیای BP کە بە گەوەرەترین کۆمپانیای رۆژئاوا هەژماردەکرێت لەڕووی قەبارەی وەبەرهێنانیەوە لە رووسیا کاریگەریی گەورە لەسەر کۆمپانیاکانی دیکەی نەوتی ئەوروپی بەجێدەهێڵێت کە سامان و پڕۆژەی هاوبەشیان لەگەڵ کۆمپانیا رووسییەکان هەیە، بەتایبەتی دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی تۆتاڵ ئێنێرجی فەرەنسی و شێلی بەریتانی.
 
کواسی کوارتێنگ، وەزیری بازرگانیی بەریتانیا کە هەفتەی رابردوو نیگەرانیی خۆی لە پەیوەندیی نێوان BP و رووسنەفت دەربڕیبوو راگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری کۆمپانیای BP کردووە.
 
 
 
کۆمپانیای BP رایگەیاندووە کە وازهێنانی لە پشکەکانی لە کۆمپانیای رووسنەفت کاریگەری ناکاتە سەر پلانەکانی کۆمپانیا لە پەرەپێدانی سەرچاوە نانەوتییەکان.
 
کۆمپانیای BP هەروەها رایگەیاندووە کە بێرنارد لوونی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئێستای کۆمپانیای BP و بۆب دۆدڵی، بەڕێوبەری پێشووی کۆمپانیاکە کە ئێستا ئەندامی بۆردی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای رووسنەفتن لەوە بەدواوە ئامادەی کۆبوونەوەکانی بۆردەکە نابن.
 
کۆمپانیای BP ساڵی رابردوو بەهۆی پشکەکانی لە کۆمپانیای رووسنەفت قازانجی 640 ملیار دۆلاری کردووە و نزیکەی 200 کارمەندی لە رووسیا هەیە.
 
جگە لە کۆمپانیای BP کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی فەرەنسیش خاوەنی 19.4٪ ی کۆمپانیای نۆڤاتێکی رووسییە کە کۆمەڵێک پڕۆژەی نەوت و گازی لە رووسیا هەیە لە نێوانیشیاندا خاوەنی 20٪ی پڕۆژەی شلکردنی گازی سرووشتی یەماڵ.
 
هێنین گلۆیستن، شرۆڤەکاری یوراسیا گرووپ لەو بارەیەوە رایگەیاند، لە هەلومەرجێکی وەهادا کۆمپانیاکانی دیکەی ئەوروپی و ئەمریکی دەبێت بیر لەوە بکەنەوە کە هاوچەشنی کۆمپانیای BP واز لە سامانەکانیان و پڕۆژەکانیان بهێنن لە رووسیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە