وەزیری وزەی توركیا : ئەمساڵ 47 ملیۆن بەرمیل نەوت لەعێراقەوە هاتووە

26-03-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن نەوت
A+ A-

  رووداو – ئەنقەرە

 تانەر یلدز، وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 47 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە گەیشتووەتە توركیا، كە بەهاكەی دەگاتە نزیكەی سێ ملیار دۆلار.


 وەزیری وزەی توركیا ئەوەشی راگەیاند كە تائێستا 57 كەشتی بارهەڵگری نەوت، بە نەوتی عێراق لە بەندەرەكانی توركیاوە رۆیشتوون. بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو نەوتە لە باشووری كوردستانەوە چووەتە توركیا.

بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر ، دەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 550 هەزار بەرمیل لە بەندەری جیهانی توركی بداتە كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق، بەڵام هەروەك ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان هەفتەی رابردوو لە هەڤپەیڤنێكدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ئێستا رۆژانە 425 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جیهان دەدەنە كۆمپانیای نەوتی عێراق .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە