رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین. بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ، هەر 100 دۆلارێک هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار فرۆشرا.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 150 هەزار و 500 دینار بوو.
بەهۆی دابەزینی بەهای دینارەوە، نرخی زێڕیش بەرزتر بووەوە. هەندرێن وەرتی، گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی بە رووداوی گوت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 580 هەزار دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ 570 هەزار بوو.
ئاڵوگۆڕکارانی دراو هۆکاری دابەزینی بەهای دینار دەگێڕنەوە بۆ خواستی زۆر لەسەر دۆلار و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دوای پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ