رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزی. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر و سلێمانی 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار و 500 دینار.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە شاری سلێمانی بە رووداوی گوت: "لە چەند مانگی رابردوودا ئەمڕۆ یەکەم جارە دۆلار بگاتە ئەو نرخە".
بەهای تمەنی ئێرانیش دابەزیوە و 100 دۆلار لە رێگەی حەواڵەوە بەرامبەر 6 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای دینارەوە رەوەز میرزا گوتی: "دۆلار خواستی زۆری لەسەرە. ئاڵۆزییەکان و دروستبوونی شەڕ لە لوبنانیش کاریگەرییان هەبووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ