رووداو دیجیتاڵ
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی و بەهای 100 دۆلار جارێکی دیکە گەیشتەوە 150 هەزار دینار.
ئەمڕۆ چوارشەممە حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕکاری دراو لە هەولێر بە رووداوی گوت، بەراورد بە دوێنێ بەهای دینار دابەزیوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار دینارە.
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوی سلێمانی، ناسراو بە "بازاڕی دۆلارەکە،" 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 950 دینار.
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا 100 دۆلار بە 149 هەزار 250 دینار بوو.
لە 18ی ئاداری ئەم ساڵەوە، بەهۆی گەشبینی بە کاریگەریی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، بەهای 100 دۆلار گەیشتە کەمتر لە 150 هەزار دینار.
سوودانی لە 15ی نیسان سەردانی ئەمریکای کرد و لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ