لە ئاهەنگێکی نەورۆزدا لە ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ کوژرا

23-03-2025
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
شوێنی رووداوەکە. وێنە: Karina Palzer/ BILD
شوێنی رووداوەکە. وێنە: Karina Palzer/ BILD
A+ A-
رووداوە دیجیتاڵ

لە شاری پارسبێرگ لە باشووری ئەڵمانیا، کەسێک لە ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆز بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و بەگوێرەی زانیارییەکانی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو، کەسێک کوژراوە و ژمارەیەک برینداریش هەن. 
 
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا رایگەیاند، لە رووداوەکەدا تەنیا کەسێک کوژراوە و بریندار نییە. بکوژ و کوژراو یەکدییان ناسیوە و پێشتر کێشەیەک لەنێوانیان هەبووە.
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، بکوژ تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە، چووەتە نێو ئاهەنگەکە و بە چەقۆیەکی درێژ کەسێکی کوشتووە کە باوکی دوو منداڵە.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، هێرشکارەکە لەدوای هێرشەکە ویستوویەتی هەڵبێت، بەڵام هەر زوو دەستگیر کراوە. رۆژنامەکە دەشڵێت، نزیکەی 800 کەس لە ئاهەنگەکەدا بەشدار بوون.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ گەورەترین ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بۆ دیاسپۆرای کوردی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە بەبێ هیچ کێشەیەک کۆتاییهات.
 
رۆژنامەی بیڵد دەشڵێت، شەڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی پارسبێرگ لە نێوان دوو ئامۆزا روویداوە کە پێشتر کێشەیان هەبووە و بە رێککەوتن لە ئاهەنگەکە چاویان بە یەکدی کەوتووە، "یەکێکیان چەقۆیەکی 30 سانتیمەتری دەرهێناوە و لە ئامۆزاکەی داوە."
 
بەگوێرەی میدیای ئەڵمانی، شوێنەکە بە پۆلیس تەندراوە و رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت شوێنەکە بەجێبهێڵن. وەکو شایەتحاڵ قسەیان لێ وەردەگیرێت. 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە