نرخی نەوت زیاتر لە 2% دابەزی

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لێدوانەکانی رۆژی پێنجشەممەی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.
 
رۆژی هەینی لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا، بەهۆی ئەگەری کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چین و خاوبوونەوەی پرۆسەی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە، نرخەکانی نەوت بە رێژەی 2% دابەزین.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور یەک دۆلار و 52 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 71 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش یەک دۆلار و 68 سەنت دابەزی و بە 67 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی چین، پاڵاوگە چینییەکان لە مانگی 10ی ئەم ساڵدا بە رێژەی 4.6% نەوتی کەمتریان پاڵاوتووە، کە هێمایەکە بۆ کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر بەکارهێنانی نەوت.
 
جۆن کیلدۆف، یەکێک لە هاوبەشەکانی کۆمپانیای راوێژکاری (ئیگەین کاپیتاڵ) لە نیویۆرک لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەرچەندە حکومەتی چین هاندانی نوێی ئابووری رادەگەیێنێت، بەڵام ئەو هاندانە کاریگەریی کەمیان لەسەر بەرزکردنەوەی بازاڕ هەیە، لەبەر ئەوەی ئەوان هەرچی بکەن، دانانی پێناسی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بێ کاریگەر دەبێتەوە."
 
هەروەها رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، لەوە بەدواوە پێویست بە دابەزاندنی سوودی بانکی بە خێرایی و بە پەلە پەل ناکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە