رووداو - هەولێر
بۆ یەکەمجار کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەڵاحەدین فێستیڤاڵێکی کولتووری و زانستی سازکرد، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە پێنج ملیۆن دۆلار و كەرتی تایبەت دابینیكردووە.
لە فێستیڤاڵەکەدا هەشت بەشی زانستی کۆلێژەکە، 12 کۆمپانیای کەرتی تایبەت، نۆ لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بە نمایشکردنی بەرهەمەکانیان بەشداربوون.
لە فێستیڤاڵیکەدا هەشت پرۆژە نمایشکران، کە قوتابیان و مامۆستایان کاریان لەسەر کردووە. سامانی ماسی، رەزگەری و سامانی ئاژەڵ و خاک و ئاو، بەشێکن لەو پرۆژانە. پرۆژەکان یەکەمجارە لە باشووری کوردستان کاری لەسەر دەکرێت. جووتیارانیش بۆ پێشخستنی ئەو پرۆژانە و پرۆژەی دیکەش چاوەڕوانی هاوکاری کەرتی تایبەت دەکەن.
ئەو قوتابیانەی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوون نمایشەکانیان بە تەنیا بۆ رۆژی فێستیڤاڵەکە نەبوو، بەڵکو پلان و پرۆژەیان بۆ داهاتووشیان ئامادەکردبوو.
ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکە پێگەیاندنی قوتابیان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵە، تاوەکو قوتابیان خۆیان ببنە خاوەن پرۆژەی خۆیان و چاوەڕوانی دامەزراندن نەکەن، تێچووی فیستیڤاڵەکە نزیکەی پێنج ملیۆن دینار بووە و لەسەر ئەرکی کەرتی تایبەت بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ