رووداو دیجیتاڵ
ئەم ساڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و گۆڕانی کەشوهەوا زیانی بە بەرهەمی رەز و باخەکانی گوندی بێگەڵاسی قەزای پشدەر گەیاندووە، بەجۆرێک ساڵی رابردوو نزیکەی 40 سندووق بەرهەمی ترێی هەبووە، بەڵام ئەم ساڵ وەکو خۆی دەڵێت، بەشی خواردنی خۆشیان ترێیان نەبووە.
ئەم جوتیارە نزیکەی ٣٠ساڵە لەگوندی بێگەڵاس،سەربەقەزای پشدەر سەرقاڵی باخداریە،پارساڵ زیاتر لە ٤٠ سندوق بەرهەمی ترێی هەبووە،بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو رەزەکەی و گۆرانی کەش و هەوا بەشی خواردنی خۆشیان تریان نەبووە
سڵێمان حەمەدەمین، نزیکەی 30 ساڵە جوتیارە، لە گوندی بێگەڵاسی قەزای پشدەر رەز و باخی هەیە، بە رووداوی گوت، نەخۆشییەک لە درەخت دەدات جوتیارەکەش فکر ناکات دەرمانی پێدابکات ، ئەم ساڵ هەر ترێی پێوە نەبوو خزمەتی چاکم کردن، بەڵام ساڵی رابردوو زۆر باش بوو.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 100 تۆن ترێ لە سنووری بێگەڵاس هەبووە، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو ڕەزەکاندا ئەم ڕێژەیە بۆ کەمتر لە 10 تۆن دابەزیوە.
لە عەلوەی رانیە بەرووبومە ناوخۆییەکانی دیکە زۆرن، ئەوەی کەمە تەنیا ترێیە، ئەوانەشی لە دەرەوەی ئیدارەی راپەڕین هاوردە دەکرێت بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە خواستی کەمی لەسەرە.
محەممەد مینە، فرۆشیارێکە لە عەلوەکە لەبارەی ترێی رەشەوە گوتی، "ئەم ساڵ ترێ بە تایبەتی ترێی ڕەش لەبەر ئەوەی سەرما بردوو بوو ترێی ڕەش زۆر کەم بوو، بۆیە نرخەکەیشی زۆر بەرز بوو، ئەم ساڵ هەر کیلۆیەکی لە 1500 دینار هەبوو تاوەکو 1750، نرخەکەشی بەپێی ترێیەکە دەگۆڕا.
لەهەرێمی کوردستان پێنج جۆری سەرەکی ترێ بەرهەم دەهێنرێت، ئەوانیش کەمالی و حەلوانی، فەرەنسی و تایفی و رەشمیرین.
خالید ئەحمەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەڕین لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی ترێ لە ناوچەکەیان گوتی، "بەربوومی ئەم ساڵی ترێ بەڕاستی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گۆڕانی کەشوهەوا تا رادەیەک بەروبوومەکە خراپ بوو، جووتیاران لێی ڕازی نەبوون تا رادەیەک زەرەری چاوەڕوان نەکراوییان کردبوو کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایەکە نەیهێشتبوو گەشەی وەک پێویست بکات."
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، زیاتر 80 هەزار دۆنم زەوی لە باشوری کوردستان کراون بە رەز و باخی ترێ، ساڵی رابردوو 160هەزار تۆن بەرهەمی ترێ هەبووە، بەڵام ئەم ساڵ ئەم رێژەیە بۆ کەمتر لە 120 هەزار تۆن دابەزیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ