مریشکی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان هەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێن

12-04-2020
فەلاح نەجم
نیشانەکردن مریشک
A+ A-
رووداو - هەولێر

کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بە رەچاوەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەتوانن  مریشک رەوانەی بازاڕەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بکەن.
 
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی رووبەڕووی پرۆژە كشتوكاڵییەكانمان دەبنەوە، بەتایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، بڕیاردرا بەرەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگە بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، دوای ئەوەی لەپێداویستی بازاڕی ناوخۆییمان زیاد دەبێت".
 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەنگاوە بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیانە، وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.
 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو باسی لەوە کردووە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كارئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پرۆژەكان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە