رووداو دیجیتاڵ
دوای زیاتر لە هەفتەیەک جێگیری، بەهای دینار بەرەو دابەزین دەچێت و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 700 دینار دەفرۆشرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-06-2024، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هۆکاری دابەزینی دۆلار خواستی زۆرە لەسەری و کەمیی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە".
هەفتەی رابردوو 100 دۆلار بە دەوروبەری 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
حاجی سابیر باواجی گوتیشی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 850 هەزار تمەنی ئێرانییە.
رۆژی 30-05-2024 بانکی ناوەندیی عێراق بە نووسراوی فەرمی 197 کۆمپانیای قەدەخە کرد کە بچنە نێو دەروازەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی، ئەوەش بە هۆکارێکی دابەزینی بەهای دینار دادەنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ