نرخی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت

08-05-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن خۆراک دۆلار
A+ A-
رووداو هەولێر

بەراورد بە مانگی رابردوو، نرخی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دابەزیوە. کیلۆیەک گۆشت لە 20 هەزار دینارەوە بووەتە 16 هەزار دینار، کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە 3 هەزار و 500 دینارەوە بووەتە 2 هەزار و 500 دینار، 5 کیلۆ برنج پێشتر 10 هەزار دینار بوو و ئێستا 9 هەزارە.
 
گەرمیان سەڵاح، بەڕێوەبەری حەلال مارکێت لە هەولێر، رۆژی دووشەممە 8ـی ئاداری 2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگوێرەی دابەزینی بەهای دۆلار، هەموو خۆراکێک نرخی دابەزیوە؛ بۆ نموونە، کیلۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە لە دوو هەفتەی پێشوودا گەیشتە 20 هەزار دینار، بەڵام ئێستا بە 16 هەزارە".
 
هاوکات ژیلوان مەجید، سەرپەرشتیاری فرۆشتن بۆ مارکێتەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەو ماوەیەی 100 دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزی، نرخی مادە خۆراکییەکانیش دابەزین"؛ گوتیشی، 5 کیلۆ برنج پێشتر بە 10 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بە 9 هەزارە؛ چایەکی 6 هەزار و 500 دیناری بە 6 هەزارە؛ رۆنێکی چوار کیلۆیی 18 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام ئێستا بە 17 هەزارە؛ رۆنی شلی یەک لیتری 3 هەزار بوو و ئێستا 2 هەزار و 500 دینارە.
 
ئەو کاسبکارە ئاماژەی بەوەشکرد، جێگیربوونی نرخ لە بازاڕدا کاتی زیاتری دەوێت، چونکە هەندێک کەرەستەی نێو مارکێتەکان پێشتر بە نرخی گران هێنراون.
 
لە دهۆکیش نرخی خۆراک دابەزیوە؛ میلـلەت زکری، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی دهۆک ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژانە بەگوێرەی بەهای دۆلار و دینار، چاودێریی بازاڕ دەکەن و هەرکەسێک نرخ بەرزبکاتەوە سزای دەدەن؛ گوتیشی: "بەراورد بە مانگی پێشوو، نرخ دابەزیوە؛ بۆ نموونە کیلۆیەک مریشکی زیندوو 3 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام ئێستا بە 2 هەزار و 500 دینارە".
 
ئەردەڵان ئیبراهیم، خاوەنی هەفتەبازاڕی فریشتەخان لە هەڵەبجە، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هەموو خۆراکێک بەراورد بە پێشتر نرخی دابەزیوە؛ تەبەقێک هێلکە مانگێک پێش ئێستا نزیکی 5 هەزار دینار بوو ئێستا 4 هەزارە؛ لیترێک شیری ئەمریکی هەزار و 500 دینار بوو و ئێستا هەزار دینارە".
 
ئەردەڵان ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی نرخ جوڵەی بازاڕی زیاد نەکردووە و هۆکارەکەشی گێڕایەوە بۆ دابەشنەکردنی مووچە و گوتی، "خەڵکی هەڵەبجە بە زۆرینە پشت بە مووچە دەبەستن، تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی رابردوو دابەشنەکراوە، ئەمەش بێگومان کاریگەریی زۆری لەسەر ژیانی خەڵک هەیە".

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە