نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروو 112 دۆلار بەرزبووەوە

07-05-2022
راوچی حەسەن @Rawchihasan
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ شەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەروو 112 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سەروو 1883 دۆلار بەرزبووەوە.
 
رۆژی هەینی رابردوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بە کردنەوەی بازاڕ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە، بۆ ئەمڕۆ شەممە 7-5-2022 جارێکی دینە نرخی نەوت بەرزبووەوە. 
 
ئێستا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 109 دۆلار و 8 سەنتە. 
 
رۆژی چوارشەممە، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیازی قەدەخەی تەواوەتیی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کرد. بەوهۆیەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ 110 دۆلار، ئەمڕۆش لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.
 
زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
 
رۆژی شەممە 7-5-2022 نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ سەروو 1883 دۆلار، ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی هەینی، بەهای زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1876 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. واتە بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ نزیکەی 8 دۆلار بەرزبووەتەوە.
 
بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان
 
100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 850 دیناری عێراقی
 
یۆرۆ - دۆلار 1.053 EUR/USD
 
پاوەند - دۆلار 1.231 GBP/USD
 
دۆلار - یەن 130.484 USD/JPY
 
دۆلار - لیرە 14.95 USD/TRY
 
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 28 هەزار و 350 تمەن USD/IRR
 
یەک دۆلاری ئەمریکی: 66.50 روبڵی رووسی
 
7ـی ئاداری ئەمساڵ، دوای زیاتر لە 10 رۆژ لە "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی" رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بەهای روبڵی رووسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی و هەر دۆلارێک بەرامبەر بوو بە 143 روبڵ، بەڵام ئێستا بەهای روبڵی رووسی بەرزبووەتەوە و یەک دۆلار بەرامبەرە بە 66.50 روبڵ، کە ئەو ئاستە لە بەرزبوونەوەی بەهای روبڵ لە ساڵی 2021یش تۆمارنەکراوە. بەرزبوونەوەی بەهای روبڵیش دوای بڕیارەکەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دێت بە نەفرۆشتنی گازی سرووشتی بە دۆلار بە وڵاتانی رۆژئاوا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە