رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامن لە دابەزین و 100 دۆلار 154 هەزار دیناری تێپەڕاند، تمەنیش بەراورد بە دوێنی زیاتر دابەزی.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 6-10-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 154 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار زیاتر دابەزی.
بەهای تمەنیش دابەزیوە. رەوەز میرزا گوتی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 170 هەزار تمەن بوو.
ئاڵوگۆڕکارانی دراو هۆکاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەگەڕێننەوە، بەتایبەت شەڕی ئیسرائیل و لوبنان و ئەگەری وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی سێشەممەی رابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لەلایەن ئیسرائیلەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ