رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە 100 دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند. هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 200 دینار دەفرۆشرێت.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
لەبارەی بەهای تمەنەوە، رەوەز میرزا گوتی، بەشێوەی حەواڵە 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە و بەشێوەی نەختیش 5 ملیۆن و 800 هەزار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ