بۆ یەکەمجار لە مێژوو دا؛ ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان گەیشتە 3028 کەس

02-04-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ملیاردێرەکانی جیهان هیچ کات وەک ئێستا سامانیان زیادی نەکردووە، بەتایبەتی لە ئەمریکا کە سەرۆکەکەی ملیاردێرە و کۆنترۆڵی زیاتری حکومەتەکەی بە ملیاردێرەکان سپاردووە. 
 
دەستەڕاستی دۆناڵد ترەمپ، گەورەترین ملیاردێری جیهانە لەسەر گۆی زەوی. ئیدارەی ترەمپ لانیکەم 10 کەسی تێدایە کە خۆیان یان هاوژینەکانیان ملیاردێرن.
 
ملیاردێرەکانی جیهان، هەر لە مارک زووکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا تاوەکو خاوەنی براندە گرانبەهاکان، بێرنار ئارنۆڵد، پاڵپشتیی ترەمپ دەکەن.
 
گۆڤاری فۆربس، نوێترین لیستی ملیاردێرەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد؛ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو 247 ملیاردێر زیادیانکردووە و ژمارەی ملیاردێرەکان گەیشتووەتە 3028 کەس.
 
بەوپێیەش، ئەمە یەکەمجارە ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان سێ هەزار کەس تێبپەڕێنێت، کە کۆی گشتیی سامانەکانیان گەیشتووەتە 16.1 تریلیۆن دۆلار، ئەمەش 2 تریلیۆن دۆلار زیاترە لە سامانی ملیاردێرەکان لە ساڵی رابردوودا.
 
کۆی سامانی ملیاردێرەکانی جیهان زیاترە لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی هەموو وڵاتێکی جیهان جگە لە ئەمریکا و چین.
 
تێکڕای سامانی هەریەکە لە ملیاردێرەکانی جیهان بەپێی راپۆرتەکەی فۆربس، 5.3 ملیار دۆلارە کە 200 ملیۆن دۆلار بۆ هەر ملیاردێرێک زیادیکردووە.
 
لەنێوان لیستی ملیاردێرەکانی جیهاندا، بۆ یەکەم جارە سێیان سامانیان لە 200 ملیار دۆلار زیاترە.
 
15 ملیاردێریش هەن کە سامانەکانی هەر کامەیان زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە.
 
دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، ئیلۆن مەسکە کە سامانەکەی بە 342 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
 
سەرەڕای زیانی دارایی مەسک لە دوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری کارامەیی ئیدارەی ترەمپ، بەڵام لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سامانەکەی هێشتا 147 ملیار دۆلار زیادیکردووە.
 
مارک زۆکەربێرگ، بۆ یەکەم جار بووەتە دووەم کەسی دەوڵەمەندی جیهان و سامانەکەی بەرزبووەتەوە بۆ 216 ملیار دۆلار.
 
جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن بە هەبوونی 215 ملیار دۆلار، بە سێیەم گەورەترین دەوڵەمەندی جیهان ناوی هاتووە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردەنەوە نەوت هەنگاوی خێرا دەنێن

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، هیچ ناکۆکییەکی زەق لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام چەند خاڵێک ماون کە دەبێت هەردوولا لەسەریان رێکبکەون.