دوای لێدوانێکی ترەمپ نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار بەرزبووەوە

01-02-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بکەوێتە دانوستاندن لەگەڵ کەنەدا بۆئەوەی لەجیاتی 25%، تەنیا بە رێژەی 10% پێناسی گومرگی بەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی کەنەدا بسەپێنێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە 18ی ئەم مانگەوە دەست بە دانانی باج و پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی نەوت و گاز دەکات.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 54 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 76 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 73 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 48 سەنت مامەڵە پێوەکرا.
 
لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوتی برێنت بە ریژەی 2.1% و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە رێژەی 2.9% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەری هەیە پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی نەوتی کەنەدا لە 25%ـەوە دابەزێنێت بۆ 10%.
 
ترەمپ، پێشتر کەنەدا و مەکسیکی ئاگادار کردبووەوە کە بە رێژەی 25% پێناسی گومرگی دەسەپێنێت بەسەر کاڵای هاوردەکراو لەو دوو وڵاتەوە.
 
جۆن کیلدۆف، دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاریی (ئێگەین کاپیتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ناڕوونیی پەیوەست بە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، بازاڕی نەوتی رووبەڕووی نادڵنیایی کردووەتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارەى 115 هەزار بەرمیل بەربەستى سەرەکیى بەردەم هەناردەکردنەوەى نەوتە

نزیکەى ملیارێک دۆلارى کۆمپانیاکانى نەوت و چارەنووسى پارەى 115 هەزار بەرمیل نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵپەسێردراوى ماوە بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، بڕیارە ئەو پرسە ببرێتە بەردەم سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ ئەوەى بڕیار لە بارەیەوە بدات.