پێشکەوتنی کولتووری هەڵبژاردن بە تەکنەلۆژیا
ئەگەر تائێستا سۆشیال میدیا لێرە و لەوێ ئەو گرنگییەی پێنەدرێت، بەڵام هەڵبژاردنی 20ی ئۆکتۆبەر نیشانیداین ئەم تۆڕە دەتوانێت کاریگەریی گەورە دروست بکات و لە ئایندەشدا ببێتە سەکۆیەکی یەکلاکەرەوە
ئەگەر تائێستا سۆشیال میدیا لێرە و لەوێ ئەو گرنگییەی پێنەدرێت، بەڵام هەڵبژاردنی 20ی ئۆکتۆبەر نیشانیداین ئەم تۆڕە دەتوانێت کاریگەریی گەورە دروست بکات و لە ئایندەشدا ببێتە سەکۆیەکی یەکلاکەرەوە
ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا زۆر بایەخ بە هەڵبژاردنی کوردستان دەدەن و زۆر هەوڵیانداوە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی چارەسەر بکەن. چەند جارێک دیپلۆماتکارە ئەورووپایی و ئەمریکییەکان، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دانیشتوون بەبێ ئەوەی بگەنە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر. نیگەرانی ئەوان لە گرنگی ستراتیژیی ناوچەکە لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری جیۆپۆلەتیکی فراوانتر سەرچاوە دەگرێت.
زیاتر دوورکەوتنەوەی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان لە دۆخی ئەمڕۆی عێراقی پڕ میلیشیا و پێکدادانی ململانێکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بەهۆی دراوسێیەتیی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا و خاکی دەوڵەمەندی بە نەوت و گاز، دۆخێکی پڕ مەترسی دروست دەکات کە چۆن ئەفغانستان گەڕایەوە خاڵی سفر، هەرێمی کوردستانیش لە لەدەستدانی پشتیوانیی تەواوەتی رۆژئاوا، ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە خاڵی سفر.
گرووپێک لە فەیسبووک دروستکراوە و زیاتر لە 40 هەزار مامۆستا و کارمەندی ناڕازی کەرتی پەروەردەی تێدایە. ئەم کارانە مەترسییەکی جدی لەسەر هەردوو پارتی دەسەڵاتدار دروست دەکەن
تارمایی هەڕەشەی سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ئاسۆدا دەبینرێت و وادیارە بەریتانیا و ئەمریکاش، کە سەردەمانێک پاڵەوانی نموونەیی بەهێزکردنی دیموکراسی و ئازادی بوون لە هەرێمی کوردستان، چیدیکە مەیلی ئەوەیان نییە زیاتر لەوە بچنە نێو ئەو ململانێیانەوە و هەوڵی زیاتر بۆ کۆتایی پێهێنانیان بدەن.
پێویستە ژنان دەستپێشخەرییان هەبێت و کێشەکانی پارتی و یەکێتی تێپەڕێنن. ژنان دەتوانن دۆخەکە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بقۆزنەوە لە رێگەی زامنکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان و بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە سیاسەتدا، وەک دانانی کۆتا بۆ پۆستە وەزارییەکان یانیش دەنگدانی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا لەسەر بنەمای سیاسەتەکان (ـی پارت و بەربژێرەکان) نەک کەسایەتی.
بۆ راستکردنەوەی ژینگەی خراپی شاری هەولێر، پێویستە ژمارەیەک ستراتیژیی گرنگ بگیرێنەبەر؛ دەبێت چاندنی درەختی گەورە بکرێتە کاری لەپێشینە بۆ ئەوەی پەلوپۆکەیان سێبەری پێویست بۆ شۆستەکانی شارەکە دابین بکەن.
خەمساردی هاونیشتمانییان بەرامبەر دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانییە. هاونیشتمانییان کە بەدەست مەینەتی رۆژانەوە دەناڵێنن، متمانەیان بە دیموکراسی و ویستی بەشداریکردنی سیاسییان لەدەستداوە. نەبوونی متمانە بە ئەگەری گۆڕانکاریی واتادار لە ژینگەی ئێستا، چینی هەژاری بێدەنگ کردووە و بەشداریی گشتیی خەڵکیشی کەمکردووەتەوە.
دوایین دیمەنی پشێوی نێو پەرلەمانی کوردستان پەڵەیەکی خستە سەر وێنەی ئەو دامەزراوەیە و مەترسی لەسەر ئەو بەها دیموکراسییانە دروستکرد کە دەبێت بیانپارێزێت. پەرلەمانی کوردستان لەجیاتی ئەوەی ببێتە شوێنێک بۆ دیبەیتی بنیاتنەر، بووەتە سەکۆیەک بۆ پیشاندانی قبووڵنەکراوی بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکان و رکابەرایەتی نێوان حیزبەکان.