باکووری سووریا؛ گرێکوێرەی دیپلۆماسیی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق
ئەگەر ئەنقەرە نەرمی بنوێنێت لە قەوارەیەکی کورد لە سووریا، ئەو کاتە هەنگاوێک نزیکتر دەبێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، هەروەها چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە.
ئەگەر ئەنقەرە نەرمی بنوێنێت لە قەوارەیەکی کورد لە سووریا، ئەو کاتە هەنگاوێک نزیکتر دەبێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، هەروەها چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە.
دوای ئەوەی هاکان فیدان بووە وەزیری دەرەوە لە 2023 و ئیبراهیم کاڵن بووە سەرۆکی میت، کارەکانی دەزگاکە لە چوارچێوەی دیپلۆماسییەوە فراوانتر بوو. لەو چوارچێوەیەشەوە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بەتایبەتیش فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا، و مەترسیی پەڕینەوەی ئاگرەکە بۆ ناوچەکە و ئێرانیان باش دیراسە کردووە.