لە یەمەن کۆرۆنا گۆڕانکاریی بەسەر زەماوەنددا دەهێنێت
لە یەمەن بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگەی لە خەڵک نەگرتووە کە زەماوەند بکەن. گەنجێک دوای ئەوەی دەسەڵاتداران رێگرییان لێکرد لە شار زەماوەند بکات، رووی کردە گوندێکی دوورە دەستی پارێزگای زەمار لە ناوەڕاستی یەمەن، ئەوەیش لە چوارچێوەیەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەدا بوو.