سندووقی زەکات و سەرفیترە بۆ کەمکردنەوەی هەژاری
ئیسلام وەک ئایین هەژار دۆستە، بەڵام هەژاری ویست نییە! ئەگەر سەیری قورئان بکەین و بەپێی لێکدانەوەی زانستی پتر لە 350 جار وشەی کار - کردەوە (العمل) و لێوەرگیراوەکانی لە قورئان دا هاتووە، کە ئەمە ئەوپەڕی بایەخدانی ئیسلامە بە کار، کارکردن و دووربوون لە دەستبەتاڵی و بێکاری، بۆئەوەی تاک چی و چۆن لە دەستی دێت کار بکات و کردەوە و بەرهەمی هەبێت، ئەمە ئاماژەیە بەوەی ئەسڵ لە ئیسلام هەوڵ و کۆشش و کارکردنە، بەڵام ئەوەی بە هەر هۆکار و بیانووێکەوە ناتوانێ کار بکات و بژێوی ژیانیشی وەک پێویست پێ دابین ناکرێ، ئەوە ئەرکی یارمەتیدانی دەکەوێتە سەر دەوڵەمەند و خواپێداوان.