لە فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک هەشت گرووپ پێشبڕکێ لەسەر پێنج خەڵاتی زێڕین دەکەن

01-05-2019
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
رووداو سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەیە
رووداو سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەیە
نیشانەکردن فێستیڤاڵی شانۆیی کەرکووک
A+ A-

رووداو - کەرکووک

ئەمڕۆ فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک بەڕێوەدەچێت. هەشت گرووپی شانۆیی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت. رووداو سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەیە. 

شکۆ عومەر، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەشت گرووپی شانۆیی بەشداری فێستیڤاڵ دەکەن و پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پێنج خەڵاتی زێڕین دەکەن. دوو گرووپیان لە کەرکووکن وەک خانەخوێی فێستیڤاڵ و هەوڵدراوە بەپێی ئەو توانا کەمەی هەیە، لەهەر پارێزگاکەوە نمایشێک بانگ بکرێت. 

بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک دەڵێت ''لەماوەی چوار رۆژی فێستیڤاڵ رۆژانە دوو نمایش دەکرێن، لەگەڵ دوو کۆڕی رەخنەیی بۆ نمایشەکان. هەروەها سیمناری شانۆیی و بابەتی گرنگ لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە پێشکەش دەکرێت''. 

لەکۆی ئەو هەشت بەرهەمەی دەبردرێنە فێستیڤاڵەکە، سێیان بەزمانی عەرەبی و پێنج بەرهەمیان بەزمانی کوردین کە لەنێوان دەیان کاری دیکەدا هەڵبژێردراون بۆئەوەی بەشداری فێستیڤاڵیان پێبکرێ. 

بۆ پێشوازی و ئیدارەی کاری فێستیڤاڵ هەشت لیژنە لە هونەرمەندانی کەرکووک درووستکراون، زیاتر لە 150 کەسایەتی هونەری شانۆ و درامای کوردی و عێراقی بانگهێشت دەکرێن. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە