لە چین جووتیارێک لەبری مرۆڤ کار بە مراوی دەکات

29-06-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
جووتیارەکە مراوییەکانی کردووەتە ناو برنجەکەی (مەرەزەکەی)
جووتیارەکە مراوییەکانی کردووەتە ناو برنجەکەی (مەرەزەکەی)
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی دۆنگفێنگ لە شاری جیڵن لە چین، مراوییەکان لەجیاتی هێلکە و جووجەڵە بۆ مەبەستێکی دیکە بەکاردێن، کە ئەویش بەکارهێنانیانە وەکو دەستی کار لەبری مرۆڤ.
 
مراوییەکان بە رەوە دەچنە نێو کێڵگەی برنجی جووتیارێکی گوندەکە و لە گژوگیای زیانبەخش بۆ برنجەکە، پاکی دەکەنەوە.
 
لی شۆمینگ، خاوەن کێڵگە دەڵێت، "زیاتر لە 10 ساڵە برنج دەچێنم؛ سەرەتا دەستی کاری مرۆڤم بەکاردەهێنا، بەڵام ئێستا گەنجەکان بۆ کارکردن چوونەتە شارەکان؛ ئەوانی دیکەش سەروو 65 ساڵن و پیرن، بۆیە ئێستا مراوی بەکاردەهێنم بۆ پاککردنەوە لە گژوگیا و شوێنی جووتیارەکانیان گرتووەتەوە."
 
شۆمینگ پێنج هەزار مراوی بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکەی بەکاردەهێنێت. ئەو لەو رێگەیەوە، بە بەردێک دوو چۆلەکە دەکوژێت، مراوییەکان هەم کێڵگەکەی بۆ بژار دەکەن، هەمیش پاشماوەکەیان وەکو پەینی کیمیایی بەکاردەهێنێت؛ بۆیە لەوان باشتری دەستناکەوێت.
 
خاوەنی کێڵگەکە ئاماژە بەوە دەکات، "تاوەکو ئێستا مراوییەکان لە پاککردنەوەی گژوگیا زۆر باشن؛ ئێستا بژارەیەکی باشتر لە مراوی شکنابەم بۆ پاککردنەوەی گژوگیا زیانبەخشەکانی برنجەکەم."
 
جیڵن پێنجەم گەورەترین ناوچەی بەرهەمهێنەری برنجە لە چین؛ لە ساڵی 2021ـدا زیاتر لە 40 ملیۆن تۆن برنجی بەرهەمهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە