پیسبوونی ژینگە تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لە سریلانکا زیادکردووە

29-06-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
دیمەنێک لە پیسبوونی ژینگە لە سریلانکا
دیمەنێک لە پیسبوونی ژینگە لە سریلانکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زبڵ و خاشاک بووەتە سیمای سەرەکیی کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا؛ ئێستا بۆ سڕینەوەی ئەو دیمەنانە، حکومەت چەند بەرهەمێک بە یاسا قەدەخە دەکات و لە هەفتەکانی داهاتوودا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە. پیسبوونی ژینگەش لەو وڵاتە تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی زیاد کردووە.
 
ئەنیل جاسینگە، وەزیری ژینگەی سریلانکا رایگەیاند، "پێویستە رۆشنبیریی ژینگەییمان هەبێت، بۆئەوەی جۆرێک لە هێڵەکانی بەرهەمهێنان بگۆڕیت بۆ هێڵی زنجیرەی بەرهەمهێنانی باشتر و ژینگەدۆستتر."
 
خەڵکی سریلانکا رۆژانە 20 ملیۆن نایلۆن و 10 ملیۆن بوتڵی پلاستیکی بەکاردەهێنن و بە نزیکەیی هەمووی فڕێدەدەن، ئەمەش حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی زیادکردووە.
 
لە ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا نزیکەی 50 هەزار کەیسی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمار کراوە، نزیکەی 30 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ساڵی رابردووش 76 هەزار تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمارکران.
 
لە 10 ساڵی رابردوودا، پیسبوونی ژینگە 20 فیلی وڵاتەکەشی مردار کردووە، چونکە زۆرینەی فیلەکان لە زبڵدانەکاندا بەدوای خواردندا دەگەڕێن.
 
سریلانکا ساڵانە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن پاشماوەی پلاستیکی بەرهەم دەهێنێت؛ 500 هەزار تۆنی فڕێدەدرێن.
 
نیشانکا دێ سێلڤا، دامەزرێنەری رێکخراوی زیڕۆپلاستیک دەڵێت، "وەکو هەمووتان دەزانن؛ سریلانکا یەکێکە لە پیسترین وڵاتانی جیهان و بەرهەمە پلاستیکییەکان زۆر بەکاردەهێنیت."
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، سریلانکا تەنیا 3%ی ئەو پلاستیکە بەکاردەهێنێتەوە، وڵاتەکە دەتوانێت رۆژانە 400 تۆن پلاستیک ریسایکڵ بکات، بەڵام تەنیا 250 تۆن دەکات.
 
قەیرانی ئابووریش یەکێکە لە هۆکارەکان، بۆ نموونە بارهەڵگرە زبڵ کۆکەرەوەکان، کێشەی دابینکردنی سووتەمەنییان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی F18ـی سەر بە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا

ئەمریکا "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.