شەڕی ئۆکراینا بازاڕی چەکی ئەڵمانیای بووژاندووەتەوە

27-06-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەمساڵدا ئەڵمانیا بە بەهای زیاتر لە 4.5 ملیار دۆلار چەکی هەناردە کردووە و رێژەکە 12% زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو. ئۆکرایناش گەورەترین هاوردەکاری چەکی ئەڵمانییە.
 
وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا رۆژی سێشەممە 27-06-2023 بڵاویکردەوە، لە ئەمساڵدا تائێستا، حکومەتی ئەڵمانیا بایی چوار ملیار و 620 ملیۆن دۆلار رێککەوتنی هەناردەی چەکی واژۆ کردووە، ئەوەش دەکاتە پێنج ملیار دۆلار.
 
بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022، هەناردەی چەکی ئەڵمانیا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 12% زیاد بووە.
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، لە سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو 19ی ئەم مانگە، ئۆکراینا لە پلەی یەکەمدا دێت لەڕووی هاوردەی چەکی ئەڵمانیاوە و لەو ماوەیەدا بایی ملیارێک و 180 ملیۆن یۆرۆ چەکی ئەڵمانیای هاوردە کردووە.
 
هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی هاوردەی چەکی ئەڵمانی لەلایەن ئۆکرایناوە، شەڕی ئەو وڵاتەیە دژی هێرشی رووسیا.
 
دووەم وڵات لەڕووی هاوردەی چەکی ئەڵمانیاوە هەنگاریایە بە بڕی ملیارێک و 30 ملیۆن یۆرۆ.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی 2022ـدا، حکومەتی ئەڵمانیا بە بڕی هەشت ملیار و 360 ملیۆن یۆرۆ چەکی هەناردە کردووە، ئەوەش دووەم زۆرترین بڕی هەناردەی چەکە لە مێژووی ئەڵمانیا لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا. وێنە: SCOTT OLSON / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات: باجی پشتیوانیی حووسییەکان دەدەن

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 1ـی ئایار، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی "پەیام بۆ ئێران: ئێمە پشتیوانیی کوشندەی ئێوە بۆ حووسییەکان دەبینین. بە تەواوی دەزانین ئێوە چی دەکەن. ئێوە زۆر باش دەزانن توانای سەربازیی ئەمریکا چییە، ئەوا ئێوە ئاگادار کرانەوە و باجەکەشی دەدەن؛ لە کات و شوێنی دیاریکراوی خۆماندا."