- رووداو - لەندەن
لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوەیەک لەبارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، كە تیایدا بەرپرسانی رێکخراوی UNPO و نوێنەرانی ژمارەیەک حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو کۆبوونەوە قسەیان کرد.
"رێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان" ناسراو بە UNPO، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوەیەکی لەبارەی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی ژمارەیەک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکی بەریتانیا قسەیان کرد.
لەو كۆنفرانسەدا ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش بەشدارییان لەو کۆبوونەوە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ