رووداو - واشنتن
لە زنجیرەی ئەو کارانەی دوای دەستبەکاربوونی فەرمانی بۆ دەرکردوون، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 25-1-2017، سەرۆكی نوێی ئەمریكا فەرمان بە دروستکردنی دیوارەکەی مەکسیک بکات، پێشبینیش دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی داواکردنی مافی پەنابەری هەڵپەسێرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە 23-1-2017، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "بەیانی رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆ ئاسایشی نیشتمانیمان و دیوارەکە دروست دەکەین" ترەمپ مەبەستی دروستكردنی دیوارە لەسەر سنووری مەكسیك، وەك لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بانگەشەی بۆ دەكرد.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ چەند رێنماییەکی تایبەت بە کۆچبەران واژۆ بکات، پێشبینیش دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئەمریکا هەڵپەسێرێت.
ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنی دا رێگری لە چوونی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دیوارێکی گەورە لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ مەکسیک دروست بکات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی رووداو، رێنماییەكانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ران به وه‌ستاندنی ڤیزە بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بۆ كۆمه‌ڵێك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دەستپێدەكەن، لەوانە (عێراق، لیبیا، ئێران، سۆماڵ، سودان، یه‌مه‌ن و سووریا).
به‌پێی ئه‌و بڕیاره هه‌موو شێوازه‌كانی ڤیزە دەوەستن و ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له‌كاتی راییكردندان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی وه‌كو كریستیانه‌كان له‌خۆناگرێت، كه له وڵاته ئیسلامییەكان داوای په‌نابه‌رێتی له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی رێنماییەكاندا باس له‌و كه‌سانه‌ش كراوه كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتە ئاماژەپێدراوەكانن، ئێستا له ئه‌مریكان و هه‌ڵگری جۆره جیاوازه‌كانی ڤیزەن، ئەو كەسانەش باند دەكرێن، هەروەها ترەمپ داوا له هێزه‌كانی پاراستنی سنوور ده‌كات هه‌وڵی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بدات بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ