سەرۆكی چاودێریەكانی دژە ئیسلامۆفبیا رایدەگەیەنێ " كارەكان و هەڕەشەكانی ئیسلامۆفۆبیا بەرزبونەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، لە 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵ 2013، هەڕەشەكان بەڕێژەی 35% بەرزبوونەتەوە بە بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوو ".
عبدالله زەكەریا، سەرۆكی چاودێریەكانی دژە ئیسلامۆفبیا(ترس لە ئیسلام)، دەڵێت:" لەم ماوەیەدا 108 هەڕەشە دژی ئیسلامەكان لە فەرەنسا تۆماركراون، ئەوانیش لە هێرشكردن و و تێكدانی شوێنی موسوڵمانان پێكهاتوون، لەكاتێكدا لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو2012، 80 كاری لەم شێوەیە تۆماركرابوون، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە ئیسلامۆفۆبیا بە رێژەیەكی زۆر بەرز بۆتەوە لە فەرەنسادا".
عبدالله زەكەریا دەشڵێت " ئەم رێژەیە تەواو نیە، لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها ئەو حاڵەتانە تۆماردەكەین كە داوایان تۆماركردووە، بۆیە ئەمەش راستیەكە دەرناخات و لە كۆتای مانگی یۆلیۆوە رێژەی توندوتیژی بەرامبەر نەك تەنها ئەو ژنانەی كە پەچەیان بەستووە و كە لە رووی یاساییەوە رێپێنەدراوە، بەڵكو بەرامبەر ئەو ژنانەش كە سەرپۆشێكی ئاساییان لەسەرە زیادی كردووە " .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ