جۆن کێری: ئەرکی هەموو وڵاتێکە رووبەرووی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ببێتەوە

24-01-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کەشوهەوا ژینگە ئەمریکا جۆن کێری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پرسەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا لە وتارێکیدا رایگەیاند، ئەرکی هەموو وڵاتێکە رووبەرووی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ببێتەوە.
 
جۆن کێری، نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پرسەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا لە وتارەکەیدا کە بۆ پارێزگارەکانی گەورەترین شارەکانی ئەمریکا پێشکەشی کرد ئاماژەی بەوە دا کە لە رابردوودا لەژێر سێبەری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا بایەخ بە پرسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا نەدراوە و ئەو پرسە هەستیارە لە بیر کراوە.
 
جۆن کێری باسی لەوە کرد کە کارکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا تەنیا بەرپرسیارێتیی ئەمریکا نییە، بەڵکو هەموو حکومەت و وڵات و هەرێمێک دەبێت بۆ ئەو مەبەستە بکۆشێت.
 
کێری ئەوەی خستەڕوو کە لە پۆستە نوێیەکەیدا لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدا هانی وڵاتان دەدات رووبەڕووی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ببنەوە.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە یەکەم ساتی دەستبەکاربوونیدا بڕیارێکی سەرۆکایەتیی دەرکرد و گەڕانەوەی ئەمریکای بۆ رێککەوتنی ژینگەیی پاریس راگەیاند.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە