فەرماندەیەکی باڵای ناتۆ: ئاگربەستی ئۆكراینا تەنیا بە قسەیە

21-09-2014
فازڵ هۆرامی
نیشانەکردن ئۆکراینا
A+ A-

رووداو - دۆیچە ویلە

جەنەڕاڵ فیلیپ برێدلاڤ، باڵاترین فەرماندەی هێزەكانی ناتۆ رایگەیاند، كە سوپای رووسیا هێشتا لەناو ئۆكراینا چالاكی دەكات و ئەو ئاگربەستەی واژۆكراوە، تەنیا بەناو ئاگربەستە. 

ئەو جەنەڕاڵە ئەمریكییە، كە رۆژی شەممە لە دوای بینینی فەرماندە سەربازییەكانی ناتۆ لە لیتوانیا لەگەڵ رۆژنامەنووساندا قسەی كرد، رایگەیاند، كە ئەو پڕ بەدڵ خوازیاری ئەوەیە پلانی ئاشتی لە ئۆكراینا سەربگرێـت.

رۆژی شەممە 20.9.2014، نوێنەرانی رووسیا و ئۆكراینا و ئەو چەكدارانەی كە خوازیاری جیابوونەوەی ناوچەی دۆنێتسك و لۆهانسكن لە مینسكی پایتەختی بیلاروس یەكتریان بینی و لەسەر پلانێكی ئاشتی رێككەوتن. 

جەنەڕاڵ فیلیپ برێدلاڤ دوودڵە و دەڵێت، ئاستی تووندوتیژی لە ئۆكراینا وەك پێش ئەو رێككەوتنە ماوەتەوە و ئەگەرچی ئاگربەستەكە لە جێی خۆیەتی، بەڵام ئەوەی كە لە راستیدا روو دەدات چیرۆكێكی دیكەیە، چونكە هێزەكانی رووسیا هێشتا خەریكی چالاكین لە ئۆكراینا".

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی ئۆكراینا پرۆژە یاسایێكی پەسەندكرد، كە دەسەڵاتی زۆرتر دەدات بەو دوو ناوچە كێشەلەسەرەی دۆنێتسك و لۆهانسك.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە