شازادە ویلیام: BBC دایکمی هەڵخەڵەتاند

21-05-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن شازادە دایانا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شازادە ویلیام دیوکی کامبریج و کوڕی شازادە دایانای کۆچکردوو، هێرش دەکاتە سەر تۆڕی هەواڵی (bbc)ی بەریتانی و دەڵێت، ریپۆرتەری ئەو تۆڕە بەریتانییە 25 ساڵ پێش ئێستا دایکیان هەڵخەڵەتاندووە، بەو هۆیەشەوە ژیانی دایک و باوکیان بە ئاقارێکی زۆر خراپدا بردووە.
 
شازادە ویلیام، قسە لەسەر دوایین لێکۆڵینەوەکان کردووە، سەبارەت بەو چاوپێکەوتنەی شازادە دایانا کە لە ساڵی 1995 یەکێک لە ریپۆرتەرەکانی (bbc) لەگەڵی کردبوو.
 
ئەو چاوپێکەوتنە بووە یەکێک لە رووداوە میدیاییەکانی جیهان، تەنیا لەناو بەریتانیا 23 ملیۆن کەس تەماشایان کرد، لەو چاوپێکەوتنەدا دایانا هەندێک نهێنیی ژیانی تایبەتی خۆی و شازادە چارلی هاوژینی درکاند، کە دواتر بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی چارلی و دایانا و وەک شازادە ویلیامیش دەڵێت ژیانی دایانا دوای ئەو چاوپێکەوتنە بەر هەڵدێر چووە و تەنانەت نزیک بووەتەوە لە شێتی.
 
لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەو چاوپێکەوتنە، کە لە لایەن دادوەر لۆرد دایسنەوە کراوە، دەریخستووە مارتن بەشیر ئەو رۆژنامەڤانەی بی بی سی کە چاوپێکەوتنەکەی کردووە، چەند تاکتیکێکی بەدەر لە رێنماییە رۆژنامەڤانییەکان و تەنانەت هەندێک دۆکیومێنتی ساختەشی بەکارهێناوە تەنیا بۆ ئەوەی شازادە دایانا رازی بکات ئەو چاوپێکەوتنە بکات، کارەکەش بە هەڵخەڵەتاندن وەسفکراوە
 
شازادە ویلیام دەڵێت: "دەمەوێت سوپاسی لۆرد دایسن و تیمەکەی بکەم بۆ ئەم راپۆرتە. مایەی خۆشحاڵییە کە بی بی سی لۆرد دایسنیان قبوڵکرد بۆ ئەم کارە، کە بەداخەوە مایەی نیگەرانییەکی زۆرە کە دەبینین کارمەندانی بی بی سی درۆیان کردووە و دۆکیومێنتی ساختەیان بەکارهێناوە لەپێناو بەدەستهێنانی رەزامەندی دایکم بۆ چاوپێکەوتنێک، کە تێیدا شتی وەهمی لەسەر بنەماڵەی شاهانە گوت و دواتر کاریگەریی هەبوو لە دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێی تووند".
 
شازادە ویلیام دەشڵێت: "بەبڕوای من هەڵخەڵەتاندن رێگەی بەدەسهێنانی چاوپێکەوتنەکە بوو هەروەها کاریگەریی لەسەر ئەو شتانەش هەبوو کە دایکم باسی کردبوون. چاوپێکەوتنەکە بەشدارییەکی سەرەکی کرد لە تێکدانی پەیوەندیی نێوان دایک و باوکم.
 
شازادە دیانا لە دوای ساڵی 1995 ژیانی گۆڕا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ چارلی هاوژینی تێکچوون، دوای سێ ساڵ لەو چاوپێکەوتنەش لە 31ی ئابی 1997 لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە فەرەنسا گیانی لەدەستدا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لەنێو پۆلی قوتابخانەیەکی کوردی لە ڤیەننا

لە نەمسا منداڵانی کورد فێری زمانی کوردی دەکرێن

لە نەمسا راستئاژۆکان بردیانەوە؛ هێشتا دیارنییە ئاییندەی حوکمڕانی لە نەمسا چۆن دەبێت، بەڵام ئەوە روونە کە بۆ ئەوانەی باکگراوندی کۆچبەرییان هەیە، مەرج نییە باشتر بێت لە جاران. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی جوان و بەهێز هەن بۆ خۆگونجاندن و بەشداریی کاریگەر لە کۆمەڵگەی نەمساییدا