رووداو-هەولێر
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە یەکێک لە دوورگەکانی پورتوگال، 29 کەس گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
رۆژی چوارشەممە پاسێك بە نزیکەی 60 سەرنشینەوە لە دوورگەی مادێریا لە پورتووگال وەرگەڕا و بەهۆیەوە 29 کەس گیانیان لە دەستدا، لە نێویاندا 18یان ژنن.
هاوکات بەهۆی رووداوەکە 28 کەسی دیکەش بریندارن، زۆربەی سەرنشینانی پاسەکەش گەشتیاربوونە و خەڵکی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپان.
تاوەکو ئێستا هۆکاری وەرگەڕانی پاسەکە روون نییە، بەرپرسانی ناوچەکەش رایانگەیاندووە لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ