لە کەنیسەیەکی سوێد یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە

17-03-2018
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
پەرلەمانتارێکی ئەوروپا: ستەم وای کردووە کورد هەوڵی سەربەخۆیی بدات
پەرلەمانتارێکی ئەوروپا: ستەم وای کردووە کورد هەوڵی سەربەخۆیی بدات
نیشانەکردن سوێد هەڵەبجە
A+ A-

رووداو - سوێد

لە کەنیسەیەکی سوێد، رەوەندی کوردی و بەرپرسانی سوێدی یادی 30 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەیان کردەوە و، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەوروپاش بەشداری یادەکەیان کرد.

فریدریک ماڵم، پەرلەمانتاری ئەوروپا، هەڵەبجە بە نموونەیەکی سەرکوتکاری بەغدا بەرامبەر کورد دەزانێت و، دەڵێت هەر ئەو ستەمانەش بوون کوردیان بەرەو گشتپرسی برد.

بەشێکی دیکەی سیاسەتڤانان کیمیابارانی هەڵەبجە و رەوشی ئێستا لە کەرکووک پێکەوە دەبەستنەوە و، دەڵێن دەبێت گوشارێکی جەماوەری هەبێت بۆ چاککردنی ئەو دۆخەی لەو شارەدا هەیە.

لە ساڵی 1989ـەوە لە کەنیسەی ئەدۆڵف فرێدریک لە پایتەختی سوێد، ساڵانە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە. فرێدریك ماڵم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا لەو کەنیسەیەوە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد، ئەو دەڵێ "بە دڵنیاییەوە، بە دڵنیاییەوە ئەمە زۆر گرنگە، چونکە هەڵەبجە بەڵگەیەکی روونی سەرکوتکارییە دژی کورد لەلایەن بەغداوە، کە کۆنترۆڵی عێراقی کردووە".

هەروەها دەڵێ "ئێمە، پێویستە لە هەڵەبجەوە بگەینە ئەو ئەنجامەی: رێکخستنی دەوڵەتی عێراق و هاوسەنگیی نێوان گرووپە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، بۆ ماوەیەکی دێژخایەن بەردەوام نابێت. بۆیە گشتپرسییەکە، گشتپرسیی کوردستان، ئەوەی دەرخست کە ئەمە وڵاتێکی خۆشحاڵ نییە". 

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە