حکومەتی ئەفغانستان و حیزبی ئیسلامی رێککەوتنی ئاشتی رادەگەیێنن

16-05-2016
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن ئەفغانستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

نزیکەی دوو دەیە دەبێت، ئەفغانستان بەدەست شەڕی نێوخۆیی لەگەڵ چەند گرووپێکی چەکدار دەناڵێنێت و تا ئێستا ئەو شەڕە،  بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس، هاوکات بە دەیان هەزار کەسی دیکەشی لە ئارامی و خۆشگوزەرانی ژیان بێبەشکردووە.

بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو شەڕە نێخۆییە و گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ وڵات، ئێستا شاندنی هەردوولا، حکومەت و باڵی سەربازی گرووپی حیزبی ئیسلامی لە دانووستاندندان و ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتی و راوێژکاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ئەفغانستانیش رایدەگەیێنێت، رێککەوتن نزیکە.

ئیسماعیل قاسمیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتی و راوێژکاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت "بە خۆشحاڵییەوە پرۆسەی ئاشتی بەرەوپێشەوە دەچێت و هاوکات دانوستاندنەکان، دانوستاندنی بنیادنەرانەن و هەروەها کەشوهەوایەکی هاوکاریان رەخساندووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حیزبی ئیسلامی".

رێککەوتنەکە چەند لە بەرژەوەدنی حکومەتی ئەفغانستانە، هێندەش لە بەرژەوەدنی ئەو گرووپە چەکدارەیە و ئەندامانی حیزبی ئیسلامیش رێککەوتنەکە بە رێککەوتنێکی بەهادار ناودەبات.

رێککەوتنەکە، رێککەوتنێکی بە نرخە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی رێگا خۆشکردن  بۆ گەرانەوەی سەدان هەزار کەسی ئێمە بۆ وڵات، ئەو کەسانەی  کە لە وڵاتیان لێ قەدەخەدکراوە. دەرفەتێکیان بۆ دەرەخسێنێت کە بەشکۆوە بگەڕێنەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی لابردنی دواین هۆکارەکانی بەردەوامی شەڕ، ئامانجی ئێمەش بونیادنانی ئاشتییەکی درێژخایەنە".

حیزبی ئیسلامی، بەسەرۆکایەتی حیکمەتیار، پێشتر بەرپرسیارییەتی خۆی لەکوشتنی هەزاران کەس لە شەڕی نێوخۆیی کابول لە ساڵی 1992 بۆ 1996 راگەیاندووە و هاوکات بۆ نزیکەی دوو دەیە دەبێت لەشەڕی حکومەتی وڵاتەکەی بەردەوامە، بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەفغانستان و ئەم حیزبە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بێن و ئاشتی هەمیشەیی رابگەیێنن. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە