وەبەرهێنان لە چیپ لە ئەمریکا بۆ 200 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە

16-04-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ئەمریکا بەڵێنیان داوە بە بەهای زیاتر لە 200 ملیار دۆلار پیشەسازی لە وەبەرهێنانی چیپدا بکەن.
 
بەهۆی یاسای ئیدارەی بایدن تایبەت بە پێشکێشکردنی هاوکاریی دارایی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیپ، گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بەڵێنیان داوە قەبارەی وەبەرهێنانیان لەو کەرتەدا بۆ 200 ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە؛ ئەوەش لە کاتێكدایە وەبەرهێنان لەو کەرتە لە ساڵی 2022 کەمتر لە 100 ملیار دۆلار و لە ساڵی 2019 نزیکەی 10 ملیار دۆلار بووە.
 
چیپ چوارگۆشەیەکی بچووکی چەند ملیمییە، کە تەکنەلۆجیای ئەم سەردەمەی پێ بەستراوەتەوە، هەر لە یاریی ئەلیکترۆنیی منداڵانەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە فڕۆکەی جەنگی، کەشتیی ئاسمانی و سەرجەم ئامێرە کارەباییە پێشکەوتووەکانی ئەم سەردەمە لە کەرتە جیاجیاکاندا.
 
ساڵی 2019 تەنیا چوار لە گەورە کۆمپانیاکانی پیشەسازیی ئەمریکا هەر یەکێکیان بە ملیارێک دۆلار وەبەرهێنانی لە چوار پڕۆژەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی چیپ کرد، لەدوای بڕیارەکەی ئیدارەی بایدنەوە زیاتر لە 32 گەورە پڕۆژەی لەو جۆرە هەن.
 
لە تەممووزی ساڵی 2022دا کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسای ناسراو بە "چیپ و زانست"ی پەسند کرد، ئەوەش بە مەبەستی پەرەدان بە پیشەسازیی بەرهەمهێنانی چیپ و بەهێزترکردنی پێگەی ئەمریکا لە رکابەریکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی چین، تایوان و وڵاتانی دیکەی جیهان.
 
یاساکە زیاتر لە 76 ملیار دۆلار هاوکاریی دارایی بە شێوەی قەرزی درێژخایەن دەداتە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئەو سیمکارتانە، ئەوەش جگە لە دابینکردنی 170 ملیار دۆلاری دیکە لە ماوەی 5 ساڵدا.
 
ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتیی ئەمریکا دێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەهێزبوونی هەژموونی ئابووری و سیاسیی چین لە ئاسیا و ناوچەکانی دیکەی جیهان کە واشنتن بە هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندی و پێگەی خۆی وەکو بەهێزترین وڵاتی جیهان دەیزانێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس.

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لە تونس ئازاد کران

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان هاونیشتمانى هەرێمى کوردستانن لە تونس ئازاد کران، دواى ئەوەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون، 14 کۆچبەرى دیکەیان کە بەندکراون، چاوەڕێى بڕیارى داواکارى گشتى ئەو وڵاتەن.