مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

16-02-2020
نیشانەکردن میونشن 2020
A+ A-
 
 
 
رۆژی یەکشەممە 16-02-2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پێشوازیی لە نیلس ئانن، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کرد.
 
هەردوولا دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایان تاوتوێ کرد.
 
نیلس ئانن ستایشی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، هەرێمی کوردستان لە عێراقدا نموونەیەکی گەشی دەسەلاتدارێتییە.
 
هاوکات لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لە عێراق، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هاوئاهەنگی و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە