هاوژینەکەی کیم کارداشیان یەکەم ڤیدیۆی بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە

13-10-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەمریکا کانیا وێست
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مێردەکەی کیم کارداشیان کە دەیەوێت رکابەری ترەمپ و بایدن بکات لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، یەکەم ڤیدیۆی بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە.
 
کانیا وێست، ئەستێرەی گۆرانی راپە، لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز رایگەیاند، خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر دەکات. رۆژی سێشەممەش بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دووپاتیدەکاتەوە کە هێشتا لە کێبکڕکێکەدا ماوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت. 
 
کانیا وێست کە دۆستی نزیکی دۆناڵد ترەمپە، بابەتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەخاتە بەرباس، دەڵێت، هەرچییەک بۆ داهاتووی ئەمریکا و نەتەوە و خەڵکەکەیان باشبێت، "دەبێت بەیەکەوە خەمی لێبخۆین".
 
لە پەیامەکەی ئەو بەربژێرەدا کە لایەنی ئایینی بەسەریدا زاڵە، وێست داوا دەکات، خەڵک بیر لە خەونەکانیان بکەنەوە و ئامانجیان هەبێت و لەڕێگەی نزاکردنەوە باوەڕیان نوێ بکەنەوە. باوەڕی خەڵکی ئەمریکاش بە ئایین نوێ بکەنەوە.
 
بەپێی شیکارییەکانی رۆیتەرز، کانیا وێست هیچ چانسێکی بردنەوەی نییە، بەشداریکردنیشی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەنگی بەربژێرە سەرەکییەکان دەبات کە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدنن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە