سەرۆکشارەوانیی ماریوپۆل: رووسیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

14-04-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
سەرۆکشارەوانیی ماریوپۆل: رووسیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە
سەرۆکشارەوانیی ماریوپۆل: رووسیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک سەرباز بە هەڵکردنی ئاڵای سپی و هەڵگرتنی هاوسەنگەرە بریندارەکانیان بەرەو سەربازانی رووسیاوە دێن. وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت ئەمانە سەربازی ئۆکراینین و لە ناوچەی پیشەسازیی ماریۆپۆل بە کۆمەڵ خۆیان بەدەستەوە دەدەن.
 
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، "لە شاری ماریۆپۆل، لە ناوچەی کارگەی ئاسنیی ئیلیچ، لە ئەنجامی هێرشی سەرکەوتووی سەربازانی رووسیا و هێزەکانی کۆماری میلیی دۆنێتسک، هەزار و 26 سەربازی ئۆکراینی لە لیوای ژمارە 36ی دەریایی، خۆویستانە چەکەکانیان دانا و خۆیان بەدەستەوەدا."
 
سەربازە جوداخوازەکانی کۆماری دانپێدانەنراوی دۆنێتسک لە ماریۆپۆل لەنزیک ئەو ناوچە پیشەسازییەن کە رووسیا دەڵێت، سەرباز ئۆکراینییەکان تێیدا خۆیان بەدەستەوەداوە. بە تانک و تۆپ هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچەیە چڕکردووەتەوە.
 
وەزارەتی بەرگریی رووسیا دیمەنێكی شارەکەی بڵاوکردەوە کە پێشانیدەدەن زۆربەی باڵەخانەکانی وێرانبوون. سەربازە جوداخوازەکان دەڵێن، ئەم باڵەخانە سڤیلنشینانە لە لایەن هێزەکانی ئۆکراینا وایان بەسەر هێنراوە. بەڵام سەرۆکشارەوانیی شارەکە تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و دەشڵێت، رووسیا "چەکی کیمیایی لە شارەکەدا بەکارهێنراوە".
 
ڤادیم بۆیچێنکۆ، سەرۆکشارەوانیی ماریۆپۆل ئاماژە بەوە دەکات، "ژمارەیەک کەسی گوندەکانی دەوروبەری شارەکە شایەتییان داوە کە لەنێو دەمیاندا هەستیان بە تامێکی شیرین کردووە. هەندێ خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچانە ترساون. گەنجان و ژنانیش دەستیان بە جێهشتنی گوندەکانی نزیک لە شارەکە کردووە."
 
ئەم مووشەکانە، لەلایەن رووسیاوە لە دەریای رەشەوە بۆ نێو ماریۆپۆل و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵات و باکووری ئۆکراینا ئاراستەدەکرێن. ماوەی زیاتر لە شەش هەفتەیە ماریۆپۆل لە لایەن هێزەکانی رووسیاوە گەمارۆدراوە. بەرپرسانی ئۆکراینی دەڵێن زیاتر لە 10 هەزار کەسی سڤیل لەو شارەدا کوژراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە: بەرزین سەعدی - رووداو

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوەکو لە عێراق دەکشێینەوە بەرگری لە خۆمان دەکەین

لەبارەی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا گوتی، "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانمان، جێگەی نیگەرانیی ئێمەن و بە دڵنیاییەوە وەڵامیان دەدەینەوە."