لە کالیفۆرنیا 1000 زیندانی بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دەکەن

دوێنێ کاژێر 08:43
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەشی چاکسازیی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیان بە پرۆگرامێکی تایبەت بۆ زیندانیان کردووە، بۆئەوەی بەشداربن لە کوژاندنەوەی ئاگری ویلایەتەکە.
 
رۆژی یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2025 میدیای ئەمریکا، بە پشتبەستن بە بەشی چاکسازیی ویلایەتی کالیفۆرنیا، بڵاویکردەوە، نزیکەی 1000 زیندانیی ژن و پیاو بەشدارییان لە پرۆگرامێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگری لۆس ئەنجلس کردووە و ژمارەی بەشداربووانیش لە زیادبووندایە.
 
بەگوێرەی سەنتەرەکە، ئەو زیندانییانە لە رۆژی دەستبەکاربوونیانەوە رۆژانە 5.8 دۆلاریان پێدەدرێت، بەشداریی کوژاندنەوەی هەر ئاگرێکیش بکەن، بۆ هەر کاژێرێک، دۆلارێکیان پێدەدرێت.
 
ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە رۆژی 7ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە کەوتووەتەوە. لەو کاتەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، لە کاتێکدا 14 هەزار کارمەند لە هەوڵی بەردەوامدان.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی کالیفۆرنیا، تاوەکو ئێستا بەهۆی ئاگرەکەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13ی دیکەش بێسەروشوێنن. هەروەها،  12 هەزار خانوو و باڵەخانەش سووتاون.
 
بەرگریی شارستانیی کالیفۆرنیا دەڵێت، سەروو 200 هەزار کەس ئاوارە بوون و ئەگەری ئاوارەبوونی 300 هەزار کەسی دیکەش هەیە.
 
گاڤن نیووسەم، حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا و ئەندامی پارتی دیموکرات کە چەند جارێک ترەمپ رەخنەی لێگرتووە، لە هەڤپەیڤینێکدا گوتی، "ئەگەر وەڵامی دۆناڵد ترەمپ بدەینەوە، مانگێکمان پێدەچێت. ئەو رەخنە لە زۆربەی بەرپرسەکان دەگرێت و بەرپرسەکانیش لەگەڵ رەخنەکانی راهاتوون."
 
نیووسەم گوتیشی، "من داوام لێکرد خۆی بێت و سەیری بکات. دەمانەوێت ئەو کارە بە دەستێکی کراوەوە بکەین نەک مشتەکۆڵەیەکی داخراو، ئەو خۆی سەرۆکی هەڵبژێردراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی تیکتۆک و ئاڵای ئەمریکا. وێنە: Getty Images

راپۆرتێک: چین بیر لەوە دەکاتەوە تیکتۆکی ئەمریکا بە ئیلۆن مەسک بفرۆشێت

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی بلوومبێرگ نیوزی ئەمریکی، بەرپرسانی چین بیر لەوە دەکەنەوە تیکتۆکی ئەمریکا بە ئیلۆن مەسک بفرۆشن، لە کاتێکدا پلاتفۆرمە بەناوبانگەکەی بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ، لە ئەمریکا لە بەردەم قەدەخەکردنێکی مسۆگەردایە.