رووداو - ئاژانسه‌كان
یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هێڵی ئاسمانی عێراقییە به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانیی و سهرنشینهكانیی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئەو هێڵە ئاسمانییەی خستە لیستی ره‌شه‌وه.
سەرلەبەیانی رۆژی شه‌ممە 12-12-2015 له به‌شی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی سایتی فه‌رمیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هه‌واڵی خرانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییه بۆ نێو لیستی ره‌شی فرۆكه‌وانیی جیهان، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانیی و سه‌رنشینه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه" وێڕای پێدانی هۆشداریی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پابه‌ندبوونی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی فرۆكه‌وانیی و سهرنشینهكانیی، كه‌چی پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام بوو، بۆیه به‌گونجاومان زانی ئەلعراقییه بخرێته نێو لیستی ره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئه‌نجام نه‌دات".
هه‌روه‌ها هاتووه، وێڕای نیگه‌رانییان بۆ ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره، كه ده‌بێته مایه‌ی پێگه‌یاندنی زیانێكی دارایی قورس به‌م وڵاته، كه‌چی پێویستبوو سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی جێبه‌جێبكه‌ن.
هێڵی ئاسمانیی عێراقییە خاوه‌ن مێژوویه‌كی 70 ساڵییە له بواری فرۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ