وشکەساڵیی هەڕەشە لە سەرچاوە ئاوییەکانی پورتوگال و ئیسپانیا دەکات

12-02-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 دیمەنی رووبارێک لە پورتوگال کە بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرەو وشکبوونەوە دەڕوات، وێنە، AFP
دیمەنی رووبارێک لە پورتوگال کە بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرەو وشکبوونەوە دەڕوات، وێنە، AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە چوار مانگی رابردوودا، ئیسپانیا رووبەڕووی کەمبارانییەکی سەخت بووەتەوە. بەراورد بە ساڵانی 1981 تاوەکو 2010، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بڕی بارانبارین 26.3٪ بووە. ئەوەش زیانی زۆری بە بەنداوەکانی ئیسپانیا گەیاندووە کە بڕی ئاوەکەیان بۆ 44٪ دابەزیوە. 
 
روبن دێل کامپۆ، گوتەبێژی ئاژانسی کەشناسیی ئیسپانیا دەڵێت، "نزیکەی تەنیا دوو لەسەر سیێ بڕی پێشبینیکراو باران باریوە. چوار مانگی یەکەمی وەرزی بارانبارین، واتە تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم، کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم، وشکتر بووە، بەتایبەتی لە کانوونی دووەمدا تەنیا چارەگێکی بڕی پێشبینیکراو باران باریوە. بە کورتی، وشکەساڵییەکە زۆر خراپە."
 
لە پورتوگالی دراوسێی ئیسپانیاش، دۆخەکە باشتر نییە. رووبارەکان وشک و بەنداوەکانیش خاڵی بوونەتەوە. جووتیارەکان لە خەمی بەرهەمی ئەمساڵدان کە ئاودێریکردن لە وشکەساڵییەکی لەم جۆرەدا زەحمەت دەبێت. 
 
ریکاردۆ دوێس، پسپۆڕی کەشناسیی دەڵێت: "ئەگەر بەراوردی بکەین، ئەو وشکە ساڵییەی ئێستا هەمانە، خراپترین وشکەساڵییە لە 20 ساڵی رابردوودا روویدابێت."
 
بەگوێرەی بەرپرسانی کەشناسیی پورتوگال، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی ئەو وڵاتە بۆ 20٪ دابەزیوە. ئەوەش جگە لە دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر کەرتی کشتوکاڵ، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کاری ماسیگرەکانیش.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتەنیاهوو دەردەکات

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و محەممەد زێف، فەرماندەی سەربازیی حەماس دەردەکات.