ئیتاڵیا بە رێگریکردن لە بەهاناوەچوونی کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت

11-09-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، حکومەتی ئیتاڵیا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسایەکی تایبەت بە بەهاناوەچوونی کۆچبەرانەوە دەستی بەسەر کەشتییەکیاندا گرتووە و تۆمەتەکەش رەتدەکاتەوە. دەشڵێت، ئەم کارەی حکومەتی ئیتاڵیا رێگریکردنە لە بەهاناوەچوونی کۆچبەران. 
 
رۆژی چوارشەممە، 11ی ئەیلوولی 2024، کریستۆس کریستۆ، سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، رۆژی 23ی ئابی ئەمساڵ، کەشتییەکیان بەناوی جیۆ بارێنتس لە ئەرکێکدا بوو بۆ رزگارکردنی ژمارەیەک کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاست کە بەلەمەکەیان تووشی کێشە ببوو. دوای تەواوکردنی ئەرکەکەیان، بە رێنمایی هێزی دەریاوانی ئیتاڵیا بە رێگەوە بوون بەرەو بەندەرێکی ئەو وڵاتە. لەو کاتەدا، بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە هەمان ناوچە پەیوەندی پێوەکردن و داوای هاوکارییان دەکرد. 
 
سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور دەشڵێت، لەو کاتەدا کۆچبەرەکان "دەکەوتنە نێو دەریاوە، هیچ کەس و کەشتییەک نەبوو هاوکارییان بکات بۆ هەناوەچوونیان پەیوەندیمان بە هێزی دەریاوانی لیبیاوە کرد بەڵام وەڵامیان نەداینەوە. کاتێک کارمەندەکانمان بینیان خەڵکەکە دەکەونە  نێو دەریاوە، تاکە شت کە پێویستە بیکەیت ئەوەیە لەنێو ئاوەکە دەریان بهێنیت و رزگاریان بکەیت." 
 
ئەو رووداوە لەکاتێکدا بووە کە بەگوێرەی یاسای ئیتاڵیا، هەر کەشتییەکی بەهاناوەچوونی کۆچبەران تەنیا دەتوانێت لە یەک کاتدا بەهانای یەک بەلەمی کۆچبەرانەوە بچێت. 
 
لەو کاتەوە ئەو بەلەمەی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لەلایەن بەرپرسانی ئیتاڵیاوە بۆ 60 رۆژ دەستی بەسەردا گیراوە. 
 
ئەمە جاری یەکەم نییە کەشتی بەهاناوەچوونی کۆچبەران لەلایەن بەرپرسانی ئیتاڵیاوە دەستی بەسەردا دەگیرێت. پێشتریش دەستیان بەسەر کەشتی هەریەک لە رێکخراوەکانی ئێس ئۆ ئێسی فەرەنسی و سی ئای و سی وەچی ئەڵمانیدا گرتووە. 
 
سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە فریاگوزارییەکانەوە گوتی: "ئەمە رێگەیەکە بۆ دروستکردنی رێگری لە کارەکانیان لە دەریای نێوەڕاست."
 
پێشتریش و لە رۆژی 5ی ئابی ئەمساڵ کۆنستانزە شۆن، گوتەبێژی رێکخراوی Sea-Eye لە وەڵامی ئیمەیڵێکی رووداودا لەبارەی رێگرییەکانی حکومەتی ئیتاڵیا رایگەیاند، رێکخراوەکەیان رووبەڕووی ژمارەیەک بەربەست و ئاڵنگاری بووەتەوە، بەتایبەتی بەهۆی رێکاری وڵاتانی ئەورووپییەوە، لەوانەش دەرکردنی یاسایەک لە لایەن ئیتاڵیاوە لە ساڵی 2023، کە کەشتییە فریاگوزارییەکان ناچار دەکات دوای رزگارکردنی کۆچبەران، یەکسەر پەیوەندی بە دامودەزگاکانی ئیتاڵیاوە بکەن و ئەو کۆچبەرانە لە بەندەرێکی ئیتاڵیا دابەزێنن، پێش ئەوەی بچن فریای کۆچبەرانی دیکە بکەون، ئەگەرنا دەکرێت بە پێبژاردن یان دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان سزابدرێن. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 25 هەزار و 345 کۆچبەر چوونە ئەو وڵاتە، ئەمە 60٪ کەمتر بووە بەراورد بە هەمان ماوەی پار. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ساڵی 2014ـەوە لە دەریای نێوەڕاستدا خنکاون یان بێسەروشوێن بوون، 30 هەزار و 40 کەسی تێپەڕاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا

ڤانس داوای هێورکردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریکا و بەکارنەهێنانی زمانی زبر دەکات

جەی دی ڤانس، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوا لە سیاسەتڤانانی پارتە رکابەرەکانی وڵاتەکەی دەکات، بەکارهێنانی زمانی زبر کەم بکەنەوە و گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن هێور بکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لە ماوەی دوو مانگدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رووبەڕووی هەوڵی کوشتن بووەوە