چوار کچی تونسی کورسییەکی زیرەک بۆ نیڤشکانان دروست دەکەن

11-06-2024
کورسییەکی زیرەک دەبێتە یەکێک لە 3 باشترین داهێنانەکانی گەنجانی ئەورووپا
کورسییەکی زیرەک دەبێتە یەکێک لە 3 باشترین داهێنانەکانی گەنجانی ئەورووپا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چوار کچی گەنجی تونسی کورسییەکی زیرەکیان دروستکردووە کە لەڕێگەی بیرکردنەوە، جووڵاندنی سەر یان ئاماژەکانی روخسار، یارمەتیی نیڤشکان دەدات باشتر کارەکانیان بکەن.
 
داهێنانی ئەو کچانە لە نێوان 550 داهێنان، بووەتە یەکێک لە 3 باشترین داهێنانەکانی گەنجانی ئەورووپا و لەلایەن نووسینگەی داهێنانی ئەورووپا لە سەرەتای مانگی داهاتوو، خەڵات دەکرێن.
 
سولەیمە تەمیم، دامەزرێنەری ستارت ئاپی جێوینەر دەڵێ "مامێکم نیڤشکان بوو، کێشەی تەندروستیی هەبوو. بەداخەوە پێویستی بە کورسی هەبوو بۆ ئەوەی جووڵە بکات. بەتەواوەتی پشتی بە دەوروبەری خۆی بەستبوو. پێویستییەکەم بە چاوی خۆم دەبینی. لەبەرئەوە لەگەڵ هاوڕێکانم قسەم کرد و لەڕێگەی ئەو شارەزاییە لە تەکنۆلۆجیادا هەمانبوو، ویستمان شتێک دروستبکەین کە خەڵکی زۆر سوودی لێ ببینن."
 
تێچووی دروستکردنی کورسییە زیرەکەکەی سولەیمە و هاوڕێکانی نزیکەی دوو هەزار دۆلارە. بڕیارە بەمزووانە 4 دانەی رادەستی رێکخراوێک بکەن و نیڤشکانان تاقییان بکەنەوە.
 
خەولە ئەحمەد، بەڕێوەبەری ستارت ئاپی جێوینەر باسی ئەوە دەکات "هەندێ خەڵکی پەککەوتە لە ماڵەوە هەن کە توانای جوڵەیان کەمە. ناچارن داوا لە خەڵکی دەورەبەریان بکەن، بۆ نموونە، نزیکیان بکەنەوە لە تەلەڤیزیۆن، هەندێ کەسی دیکەش هەن جگە لە کەم جووڵەیی، تەنانەت توانای قسەکردنیشیان نییە کە بە کەسانی دەوروبەریان بڵێن."
 
ناوی براوەکانی خەڵاتی داهێنەرانی گەنجی ئەورووپا بە فەرمی لە 9ـی مانگی داهاتوو رادەگەیێندرێن. داهێنانی یەکەم، 20 هەزار یۆرۆ، دووەم، 10 هەزار و سێیەم، 5 هەزار یۆرۆیان پێدەبەخشرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(Illustration by Elena Lacey/The Washington Post)

چۆن وا بکەین کارکردن ژیانمان لێ تاڵ نەکات؟

بەشێکی زۆری ئیش و کارەکانی ئەمڕۆ وایلێهاتووە، جگە لەو کاتانەی لەسەر کاریت، زۆر جار لەلایەن هاوپیشەکانتەوە داوات لێدەکرێت بێیتەوە سەر کار یان چەند کاژێرێک لە کاتی پشووی خۆت ببەخشیت و بە ئۆنڵاین لەگەڵیان کاربکەیت.