دیمانەی شانۆیی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

22-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنی شانۆیەک
دیمەنی شانۆیەک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژانی داهاتوو دیدارێکی تایبەت لە ئەڵمانیا دەکرێت؛ دیمانەی شانۆی کوردیی دیاسپۆرا. ناونیشانی دیدارەکە (بیرەوەری گێڕانەوە.. گەڕانەوە بۆ نیشتمان بۆ شانۆ) دەبێت.
 
رزگار مونزیر، بەڕێوەبەری هونەریی گرووپی کابارێتی کوردی و رێکخەری دیمانەکە لە ستۆدیۆ میوانی دیاسپۆرا بوو. لەبارەی دیدارەکەوە رایگەیاند، لەپێناو ناوێکی سەرنجڕاکێش "ناوی دیدارەکەمان کردە دیمانەی شانۆیی، گرووپی کابارێتی کوردی سەرپەرشتیی دەکات کە ماوەی چوار ساڵە لە ئەڵمانیا دامەزراوە و چالاکانە کاری خۆ دەکات."
 
بەڕێوەبەری هونەریی گرووپی کابارێتی کوردی و رێکخەری دیمانەکە گوتیشی، "سەرکێشی و ئیڤێنتێکە تێیدا سێ شانۆ نمایش دەکرێن، یەکێکیان لە کەلارەوە، دووانەکەی دیکەش لێرەوە نمایش دەکرێن، دەمانویست ژمارەی شانۆکان لە کوردستانەوە زیاتر بن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڤیزاوە نەمانتوانی."
 
ئیڤێنتەکە لە شاری کالە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، لە 28ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو 30 مانگ دەبێت.
 
بەڕێوەبەری هونەریی گرووپی کابارێتی کوردی روونیکردەوە، هەموو رۆژێک شانۆیەک نمایش دەکرێت و لەگەڵیشیدا وۆرکشۆپێک یان دیدارێک بەڕێوەدەچێت، "ئەوانەی بەنیازن بێن بۆ بینینی کار و چالاکییەکانمان، دەتوانن لە رێگەی هەژماری ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی (Kurdish diaspora) زانیاری وەربگرن، یاخود لە رێگەی ژمارە مۆبایلەکانمان کە لەسەر پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان نووسراون پەیوەندیمان پێوە بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(Illustration by Elena Lacey/The Washington Post)

چۆن وا بکەین کارکردن ژیانمان لێ تاڵ نەکات؟

بەشێکی زۆری ئیش و کارەکانی ئەمڕۆ وایلێهاتووە، جگە لەو کاتانەی لەسەر کاریت، زۆر جار لەلایەن هاوپیشەکانتەوە داوات لێدەکرێت بێیتەوە سەر کار یان چەند کاژێرێک لە کاتی پشووی خۆت ببەخشیت و بە ئۆنڵاین لەگەڵیان کاربکەیت.