پیاوێکی 75 ساڵانی چینی 35 ساڵە خۆبەخشانە شۆفێران رێنوێنی دەکات: پلانم بۆ داهاتوو نییە

11-01-2025
نیاز مستەفا
پیاوە 75 ساڵانەکە لەسەر شەقامێکی چین
پیاوە 75 ساڵانەکە لەسەر شەقامێکی چین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی 75 ساڵان لە چین 35 ساڵ پێش ئێستا لە دوو رووداوی هاتووچۆدا هاوژین، چوار منداڵ و خوشکێکی گیانیان لەدەست دا، لەو کاتەوە (واتە 35 ساڵە) بە خۆبەخشانە لە شەقامەکانی ناوچەیەکی هەرێمی یونان رێنوێنی بە شۆفێران دەدات.
 
ژانگ ئەیچینگی 75 ساڵ بۆ ئەوە ئەو کارە دەکات، بۆئەوەی خەڵک هەمان ئازاری ئەو نەچێژن. ئەو دەڵێت، "بەڵێنم داوە بەردەوام بم لەم کارەم بە خۆبەخشی، تاوەکو ئەو کاتەی چیدی نەتوانم بجووڵێم."
 
ئەو لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەکە و پارتی کۆمیۆنیستی دەسەڵاتداری چینەوە بۆ ئەو کارەی خەڵات کراوە. ژانگ لەگەڵ پۆلیسەکان دەرچوونیشی هەیە و زۆرجار خۆی دەچێتە سەر رووداوەکان.
 
ئایچینگ دەڵێت، "هیچ پلانێکم بۆ داهاتوو نییە. تەنیا دەمەوێت رۆژەکانم بەڕێبکەم و بێمەوە سەر شەقامەکان. هیوادارم بتوانم دوو ساڵی دیکەش ئەمە بکەم."
 
ژانگ چالاکڤانە بۆ رێگری لە بازرگانی بە مرۆڤیش؛ تاوەکو ئێستا لەسەر شەقامەکان هاوکار بووە لە دەستگیرکردنی 300 دز و ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی قسە دەکات لە 21-1-2025، وێنە:  Jim WATSON / AFP

ترەمپ: بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی چین لە تیکتۆک مەترسیدارترن

سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم هەڤپەیڤینیدا لەدوای دەستبەکاربوونەوەی لە کۆشکی سپی، باسی بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی چین دەکات، کە پێیوایە مەترسیدارترن لە ئەپی تیکتۆک. دەشڵێت ئەگەر نەگەڕابایەوە کۆشکی سپی، ئەمریکا چیدی وڵاتێکی زلهێز نەدەبوو.