کچێکی کورد خەڵاتی باشترین یاریزانی تایکواندۆ لە ڤێتنام بەدەست دەهێنێت

07-12-2022
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
شەهد سەعد، ئەو کچە کوردەی خەڵاتی باشترین یاریزانی تایکواندۆی لە ڤێتنام بەدەستهێنا
شەهد سەعد، ئەو کچە کوردەی خەڵاتی باشترین یاریزانی تایکواندۆی لە ڤێتنام بەدەستهێنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شەهد سەعد تەمەنی 16 ساڵە، نزیکەی 10 ساڵە یاریزانی تایکواندۆیە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی کوردستان و هەڵبژاردەی عێراق. شەهد تائێستا بەشداریی 25 پاڵەوانێتی ناوخۆیی، ئاسیا و جیهانی کردووە و ئەمساڵ لە ڤێتنام خەڵاتی باشترین یاریزانی تایکواندۆی بەدەستهێناوە. 
 
شەهد سەعد دەڵێت: یەکەم میدالیای زێڕم لە پاڵەوانێتی عەرەب بەدەستهێنا، دوایی لە لوبنان پلەی دووەمم بەدەست هێنا، ئەوانەش هەموو هی یارییەکانی عێراقن و پلەی یەکەمم هەیە لە بەشی تایکواندۆی پێشکەوتووانی عێراق. 
 
سەعد محەممەد، باوکی شەهدە و دەڵێت: کاتێک مرۆڤ سەرکەوتوو دەبێت سەرکەوتنەکانی بۆی دەبێتە پاڵپشت، بەڵام کاتێک دەدۆڕێت ئەوکات زیاتر پێویستی بە پاڵپشتیە ئەوەی لەسەر دایک و باوکە لەو کاتانە زۆر پاڵپشتی بن. 
 
دیار محەممەد، دایکی شەهدە و گوتی: ئێمە کۆمەڵگەیەکی داخراوین ئەگەر واقعی قسە بکەین کولتوور زۆر کاریگەریی هەیە لەسەر ئێمە، بەڵام کاتێک شەهدم ناردە ئەم وەرزشە دەمویست زیاتر متمانەی بە خۆی هەبێت. 
 
شەهد رۆژانە دوای گەڕانەوە لە قوتابخانە، پشوویەک وەردەگرێت و دەچێتە هۆڵی راهێنان. شەهد سەعد گوتی: ئەم ماوەیە من هەفتەی سێ جار مەشق دەکەم، بەڵام کاتێک پاڵەوانێتییەکانم نزیک دەبێتەوە هەموو رۆژێک مەشق دەکەم، بەیانییان لە ماڵەوە و ئێواران لە مەشقم. یەکێک لە ئاواتەکانی من ئەوەیە کە ببم بە ئینفلۆوەنسەرێک بۆ کچانی کورد کە زیاتر بچنە وەرزشی تایکواندۆوە. هەروەها بۆخۆم ئاواتم ئەوەیە ببم بە یەکەم کچی کورد کە میدالیای ئۆڵۆمپیک وەربگرم. 
 
شاهین ئەحمەد، راهێنەر شەهد و باسی لەوە کرد: شەهد یاریزانێکی تۆکمە و تووندە و دووبارەبوونەوەی لە عێراق ئەستەمە، لەبەر ئەوەی بە هەموو ئیرادەی لە مەشقەکان بەردەوام دەبێت و مەشقەکانی زۆرە. 
 
جیا لە ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا شەهد خۆی بۆ ئۆڵۆمپیاتی پاریس لە ساڵی 2024 ئامادە دەکات. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 21 مەلا لەسەر شەش لیست خۆیان بەربژیر کردبوو

ئەو مەلایانەی خۆیان بەربژێر کردبوو، هیچیان دەرنەچوون

لە کۆی 21 مەلا، کە لەسەر لیستە جیاوازەکان خۆیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردبوو، هیچیان دەرنەچوون. لە کاتێکدا لە خولی رابردووی پەرلەمان پێنج مەلا بوونە پەرلەمانتار.