هەنگاریا پرۆگرامی 'ڤیزەی زێڕین' رادەگەیێنێت

07-06-2024
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ماوە ماوە وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا پرۆگرامێکی تایبەت بە ڤیزەی زێڕین رادەگەیەنێت. ڤیزای زێڕین واتە مافی مانەوە (ئیقامە) وەردەگریت بەرامبەر وەبەرهێنان. 
 
سێ هەفتەی دیکە، واتە سەرەتای مانگی تەممووز، هەنگاریاش دەست بە پێدانی ڤیزەی زێڕین دەکاتەوە. 
 
پێشتر ئەو وڵاتە ئەو ڤیزایەی دەدا، بەڵام رەخنەی زۆری لەسەر بوو بەوەی کە گەندەڵیی تێدا دەکرێ. 
 
ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە دەڵێت پرۆگرامێکی نوێ و خاوێنی داناوە. مەرجەکانی وەرگرتنی مافی مانەوە لە هەنگاریا بۆ وەبەرهێنەران ئەوەیە کە کەسەکە یان دەبێ لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا پشک بکڕێ و ئەوەش کەمتر نەبێ لە 250 هەزار یۆرۆ. یان خۆی خانوویەک بکرێ کە نرخەکەی لە 500 هەزار کەمتر نەبێ. یانیش یەک ملیۆن یۆرۆ بکاتە دیاری بۆ دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا لە هەنگاریا. 
 
مەرجەکانی دیکەی وەرگرتنی ئەو جۆرە ئیقامەیە ئەوەیە کە تەمەنت لەسەرووی هەژدە ساڵەوە بێ، کێشەت لەگەڵ پۆلیس لە وڵاتەکەی خۆتدا نەبووبێ و بە بەڵگەش بیسەلمێنیت کە ئەو پارەیەی دەستتکەوتووە لە رێگەی یاساییەوە بەدەستهاتووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە