هێزەکانی ئۆکراینا درۆنێکی خۆیان لە ئاسمانی کیێڤ دەخەنە خوارەوە

05-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی درۆنەکە
ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی درۆنەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی ئۆکراینا درۆنێکی خۆیان لە ئاسمانی کیێڤ خستەخوارەوە بەهۆی ئەوەی کۆنترۆڵیان بەسەریدا نەمابوو. 
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بوو و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە نزیک نووسینگەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا خرایەخوارەوە. 
 
بەپێی ڤیدیۆکان، دەنگی تەقەیەکی زۆر دێت؛ دواتر ئاگر لە درۆنەکە بەردەبێت و دەکەوێتەخوارەوە. 
 
سەرەتا ئەندری یێرماک، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا رایگەیاند، درۆنی "دووژمن" بووە و خستوویانەتە خوارەوە، بەڵام دواتر هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکراینا رایانگەیاند، درۆنەکە هیی خۆیان بووە و بەهۆی "دۆخێکی نەخوازراو" خستوویانەتە خوارەوە. 
 
درۆنەکە تورکی بووە و لە جۆری Bayraktar TB2 بووە. لەکاتی ئەرکێکدا کۆنترۆڵی لەدەستداوە. هێزەکانی ئۆکراینا دەڵێن، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە، چونکە دەکرێت درۆنێکی لە کۆنترۆڵدەرچوو لە هەر شوێنێکی وڵاتەکە رووداوێکی نەخوازراو بخاتەوە. 
 
رووداوەکە دوای چەند رۆژێک لە خستنەخوارەوەی دوو درۆن لەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملن هات کە ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئۆکراینا لەپشت هێرشەکەوە بووە و ئامانجی کوشتنی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بووە. ئۆکرایناش ئەوەی رەتکردەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆزەکە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە. وێنە: AP

مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.